حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكومەت و رێكخرا لسەر ئاگرێ نەورۆزێ رێكنەكەفتن

حكومەت و رێكخرا لسەر ئاگرێ نەورۆزێ رێكنەكەفتن

رووداو – سلێمانی

بەگوێرەی ئەو پلانەی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ دانراوە، سلێمانی خۆی بۆ نەورۆزێكی تەواو جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئامادە دەكات و دوای هەوڵێكی زۆر و چوار جار كۆبوونەوە. حكومەت و رێكخراوەكان لەسەر یەك ئاگر و یەك شوێن رێكنەكەوتن بۆ جەژنی نەورۆز. بەرپرسی یەكێك لە رێكخراوەكانیش دەڵێ “ئامادەنەبووین ئاهەنگ و چالاكییەكانمان تێكەڵ بەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بكەین، چونكە ئێمە پێمانوابوو رەسەنایەتی نەورۆز ئەوەیە لە مامە یارە بكرێ نەك شوێنێكی دیكە”.

ئامادەكارییەكان بۆ ئاهەنگ و چالاكییەكانی جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە سلێمانی دەستیان پێكردووە. بەڵام وەك ساڵانی رابردوو قەرەباڵخییە سەرسامكەرەكە لە شەقامی سالم نابینرێ و شوێنی ئاهەنگ و چالاكییەكان بەجۆرێكن كە هەر لەئێستاوە خەریكە سەر لە خەڵك بشوێنن.
بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 60 چالاكی هونەری و رووناكبیری بەڕێوەدەچن، كۆتا رۆژی هەفتەكە نمایشی شانۆیی دەبێت كە تایبەتە بە رۆژی شانۆی جیهانی و دەكەوێتە رۆژی 27ی ئەم مانگە.

هەفتەی رووناكبیریی نەورۆز، لە رۆژی 20/3 بەكردنەوەی ئاگری نەورۆز دەستپێدەكات و حەوت رۆژ دەخایەنێ‌، سەرجەم چالاكییەكان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەڕێوەدەچن، رووداو وردەكاریی ئامادەكارییەكانی دەستكەوتووە كە بەرێوەبەراتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و رێكخراوەكان هەریەكەیان بەجۆرێك چالاكییەكان بەڕێوەدەبەن.
هۆشیار ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەفتەی رووناكبیریی نەورۆز، بە (رووداو)ی گوت “سەرەتا مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لەگردی مامەیارە هەڵدەگرین و بەرەو پاركی هەواری شار بەڕێدەكەوین و دواتر لەوێ ئاگری نەورۆز دەكەینەوە”. هۆشیار ئەحمەد روونیكردەوە “هەڵگرتنی مەشخەڵەكە لە گردی مامەیارە رێزێكە لە پێرەمێردی شاعیر كە لەسەردەمی ئەودا نەورۆز بە بەرنامە رێكدەخرا لەو جێگایەی ئێستا گۆڕی پیرەمێردی لێیە”.

بودجەی هەفتەی رووناكبیریی نەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری دابینكراوە، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەفتەی روناكبیری نەورۆز، دەڵێ بۆ “هەموو هەفتەكە نزیكەی 70 ملیۆن دینارمان دابینكردووە”.

بەڵام رێكخراوەكانی دەرەوەی حكومەت، كە لەسەرەتاوە لە گفتوگۆدابوون لەگەڵ حكومەت بۆ ئەوەی پێكەوە ئاهەنگەكە بگێڕن و دواتر رێكنەكەوتن، لە هەریەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵەی كەلەپووری كورد، تیپی هونەری میللی، كۆمەڵە رووناكبیریی یارسان، رێكخراوی یارسان، بزووتنەوەی زەردەشتی، رێكخراوی یەسنا، بە جۆرێكی دیكە ئامادەكارییان دەستپێكردووە.

محەممەد مەردان، بەرپرسی كۆمەڵەی كەلەپووری كوردی و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاهەنگی رێكخراوەكان بە (رووداو)ی گوت “ئەوان چوارجار لەگەڵ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی كۆبوونەتەوە نەگەشتوونەتە هیچ ئەنجامێك بۆ ئەوەی یەك ئاگر بكەنەوە و یەك یاد بۆ ئەو جەژنە رێكبخەن. ئێمە وەك خۆمان لە گردی مامەیارە نەورۆز پیرۆز دەكەین”.

سەبارەت بە بودجەی بۆنەكەش. مەردان گوتی “لەساڵی 2008ەوە بودجەمان لەلایەن پارێزگاوە بۆ تەرخاندەكرا، بەڵام ئەمساڵ هیچ بودجەیەكمان پێنادەن، لەبەرئەوەی ئامادەنەبووین ئاهەنگەكان ببەینە پاركی هەواری شار”، گوتیشی ئەوان لە بەردەم ماڵی پیرەمێردەوە مەشخەڵی نەورۆز هەڵدەگرن و بەرەو گردی مامەیارە بەرێدەكەون و لەوێ ئاگری نەورۆز دەكەنەوە.

پێشتر ئاهەنگەكانی نەورۆز لەگردی مامەیارە بەڕێوەدەچون. هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە لە رۆژگاری ژیانی پیرەمێردی شاعیردا ئەو ئاهەنگانە لەوێ‌ كراون‌، بەڵام لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو بەعسییەكان بۆ ئەوەی سیمای كوردەواریی ئەو ئاهەنگانە لەیادەوەریی خەڵكی سلێمانیدا بسڕنەوە، ئاهەنگەكانیان بەزۆر بردە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە)، دواتر بە هەوڵی چەند كەسایەتییەك ئاهەنگەكان برانەوە گردی مامەیارە.

ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە سلێمانی دوو ئاگر و لە دوو شوێنی جیاواز دەبێ لە یەككاتدا، ئەوەش وادەكات خەڵك بەسەر دوو چالاكی جیاوازدا دابەش ببن.

محەممەد مەردان دەڵێت “ئێمە دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیمان نەورۆز بگێرینەوە بۆ باوەشی ئەو جێگەیەی كە پیرەمێردی شاعیر نەورۆزی تێدا پیرۆز كرد. بەداخەوە ئێستا بۆ ئەمساڵ نەورۆز دەبەنە جێگەیەك هیچ پێوەندی بەو یادەوە نییە، نەورۆز و مامەیارە دووانەیەكی لێكدانەبڕاون”.

ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامنی لیژنەی باڵای هەفتەی رووناكبیری نەورۆز دەڵێ، هۆكاری گواستنەوەی ئاهەنگەكان لە شەقامی سالمەوە بۆ پاركی هەواری شار تەنیا لەبەر ئەوەیە كە پاركی هەواری شاری شوێنێكی بەرفراوانە و خەڵكێكی زۆر دەگرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi