حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“هه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی دڤێت پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ ژۆرا هه‌ڤبەش ل کەرکووکێ دروست بکەن”

“هه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی دڤێت پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ ژۆرا هه‌ڤبەش ل کەرکووکێ دروست بکەن”
هەولێر-KDP.info-

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ له ‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش له ‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دروست بكرێت و ده‌شڵێ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك به‌شداری له‌و ژووره‌دا ده‌كات.

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكئه‌ركانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ گوایه‌ عێراق داوای له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنی وه‌زاره‌ت له‌ دروستكردنی ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆن له‌ كه‌ركووك، له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ کە هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆن له‌ شاری كه‌ركووك دروست بكرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگریی عێراق به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌ی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئاگاداری ئه‌وه‌ین هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست لێی نزیكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقە بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌.”

دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری كه‌ركووك، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی تێكچووه‌ و ڕۆژانه‌ چه‌ندین پێشێلكاری ده‌كرێن، جگه‌ له‌وه‌ش، داعش به‌ هۆی لاوازیی هێزه‌ عێراقییه‌كانەوە له‌ كه‌ركووك ده‌ستیان به‌ چالاكی كردووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتی: “هه‌ر كاتێك به‌فه‌رمیی داوكاری پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرا، ئه‌وكات ئێمه‌ دیراسه‌تی ده‌كه‌ین و مه‌رجی خۆمان هه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش، ئه‌ویش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری كه‌ركووك، چونكه‌ وه‌زاره‌ت به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئۆپه‌ڕاسیۆنێك له‌ كه‌ركووك نابێت كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ نه‌بێت له‌ شاری كه‌ركووك.”

لیوا قارمان شێخ كه‌مال ڕوونی كرده‌وه: ‌”چۆن هێزی عێراقی له ‌كه‌ركووك هه‌ن، پێویسته‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بێت، پێشمان وایه‌ به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێمان باشه‌ ژووری هاوبه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام هێزی هاوبه‌شیش هه‌بێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi