پەرلەمانتارهكێ کورد: ترسا دووبارهکرنا سیناریۆيا کەفتنا مووسلێ ل کەرکووکێ هەیە
باسنيوز:
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سیناریۆی کەوتنی مووسڵ و ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر بەهۆی لاوازی و ترسی هێزە عێراقییەکان مەترسیی زیاتر بکەوێتە سەر کەرکووک، پێشمەرگە پارێزگاری لەو شارە دەکات.
شاخهوان عهبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە هاوکات ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنەکەیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سوپای عێراق باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووک و چەند شوێنێکی حەویجەی چۆڵ کردووە و بەو هۆیەوە بۆشایی ئەمنی دروست بووە، ئەمەش ترسی لە دڵی خەڵک دروست کردووە.
ئەوەشی نەشاردەوە کە مەترسی ئەوە هەیە، سیناریۆی کەوتنی مووسڵ و هەڵاتنی سوپای عێراق لەو شارە، لە کەرکووکیش دووبارە بکرێتەوە، ”ئەوەش جێگەی قەبوڵکردن نییە“.
شاخەوان عەبدوڵا ئاشکرای کرد کە لەبارەی ئەو بارودۆخەوە، لەگەڵ لێژنەی ئاسایش و بهرگریی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵە و پێی ڕاگەیاندوون کە هەر کاتێک مەترسیی زیاتر لەسەر سەنتەری کەرکووک هەبێت، ”ئێمە قەبوڵی ناکەین و هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگر بێت له پارێزگاریكردنى کەرکووک لهلایهن پێشمهرگهوه“. دووپاتیشی کردەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە چاودێریی دۆخی کەرکووک دەکەن.
دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان لە 10/6/2014، هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق لە کەرکووک چەکیان دانا و هەڵاتن، هێزەکانی پێشمەرگەش شوێنی گرتنەوە و تا خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کە بە گوتەی بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەلایەن گرووپێکی خیانەتکاری نێو ئەو حزبەوە ئەنجام درا، شارەکە لەلایەن پێشمەرگەوە پارێزگاری لێ کرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی