وه‌زیرێ بازرگانيا توركیا: ده‌روازه‌یه‌كێ دی لگه‌ل هه‌رێما كوردستانێ دێ ڤه‌كه‌ين
باسنيوز:
وه‌زیری بازرگانى توركیا، ڕای گه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی دیكه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى بازرگانى له‌ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌ردوولا، چالاك بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ى (ملییه‌ت)ى توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/ 2/ 2018 له‌سه‌ر زارى پۆڵهنت تۆفنكچى، وه‌زیری بازرگانى توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كی بۆ بن عه‌لى یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌رز كردووه‌ته‌وه و تێیدا پێشنیاز كراوه، ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له شارۆچكه‌ى ئۆلۆدرا به‌رامبه‌ر شارى زاخۆ، له سنوورى پارێزگاى دهۆك، بكه‌نه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره توركییه، ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه ئامانج له كردنه‌وه‌ى ده‌روازه نوێیه‌كه، بۆ نه‌هێشتنى چالاكى قاچاخچییه‌كانه له ناوچه‌كه و پاراستنى گیانى هاووڵاتییانه.
وه‌زیری بازرگانى توركیا، گوتیشی: “پرۆژه‌كه له‌سه‌ر داخوازى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌یه و كه‌رتى بازرگانى ئه‌و سنووره چالاك ده‌كات و قاچاخچێتى ناهێڵێت”.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه بازرگانیى ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن توێژێك له بازرگانانه‌وه ده‌كرێت، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ش به‌شدار بن له بازرگانیكردن: “هه‌روه‌ك له هه‌وڵیشداین لیستى شمه‌كه ڕێگه‌پێدراوه‌كان فراوان بكه‌ین، ئه‌و بازرگانییه سنوورییهش، گومركى له‌سه‌ر نابێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی