حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌ته‌نیاهو: پێتڤيه‌ كوردا ده‌وله‌تا سه‌ربه‌خۆيا خۆ هه‌بت

نه‌ته‌نیاهو: پێتڤيه‌ كوردا ده‌وله‌تا سه‌ربه‌خۆيا خۆ هه‌بت
K24 – هه‌ولێر:

كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ حكوومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌ پێویستی ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناوچه‌كه‌ بۆ كورد دابمه‌زرێت و دووپاتیشی كرده‌وه‌، ته‌لئه‌ڤیڤ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه‌.

دۆری گۆلد، له‌ سیمینارێكدا له‌ چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتی: “ئیسرائیل ده‌یه‌وێ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بزانێت، كه‌ 40 ملیۆن كه‌سن و به‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ دابه‌شكراون، تا ئێستاش ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردییان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌، هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌كه‌ن”.

گۆلد گوتیشی: “نه‌ته‌نیاهو گوتی پێویسته‌ كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت”.

هه‌روه‌ها گوتی: “نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌گوزه‌رێت له‌ ناوچه‌كه‌”.

گۆلد له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسییان له‌گه‌ڵ عێراقدا نییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ دژی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ده‌بنه‌وه‌، كه‌ رووبه‌ڕووی خاكی توركیا ده‌بێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi