حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆك بارزانی: پێشمه‌رگه‌ رێ ل سه‌ركه‌فتنا پیلانێن نه‌یاران گرت

سه‌رۆك بارزانی: پێشمه‌رگه‌ رێ ل سه‌ركه‌فتنا پیلانێن نه‌یاران گرت
كوردستان تيڤى:
سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕێگه‌ی له‌ سه‌ركه‌وتنی پیلانی نه‌یاران گرتووه‌ و هاوكێشه‌كانی به‌ قازانجی گه‌لی كوردستان شكاندووه‌ته‌وه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14ـی 2ـی 2018، له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فراكسیۆنی پارتی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانی فراكسیۆن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم بۆ سه‌رۆك بارزانی خسته‌ ڕوو.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی له‌ وته‌یه‌كدا بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ناوخۆی كوردستانی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ شیی كردووه‌. هه‌روه‌ها ڕۆشناییشی خسته‌سه‌ر ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و باسی له‌و هۆكارانه‌ كرد كه‌ هانی گه‌لی كوردستانی دا، كه‌ به‌ره‌و ڕیفراندۆم هه‌نگاو بنێت و جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ پێشێلكردنی ده‌ستوور و تێكدانی ته‌وافوق و پارسه‌نگی و نه‌هێشتنی شه‌راكه‌ت، وایكرد كه‌ گه‌لی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆم بدات.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵ و قوربانیدان و خۆڕاگریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا كه‌ ڕێگه‌ی له‌ سه‌ركه‌وتنی پیلانی نه‌یاران گرتووه‌ و هاوكێشه‌كانی به‌ قازانجی گه‌لی كوردستان شكاندووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی له‌ ئه‌رك و پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پارله‌مان له‌ ژیانی گه‌لی كوردستان كرده‌وه‌ و، په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش سازدانی هه‌ڵبژاردنی به‌ باشترین ڕێگه‌چاره‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا ئاماده‌بووان له‌باره‌ی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ و پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم، پێشنیاز و پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و سه‌رۆك بارزانییش ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان خسته‌ ڕوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi