په‌يڤدارێ حكومه‌تا عێراقێ: ل ڤى ده‌مى دا دێ مووچه‌ى بۆ هه‌رێمێ هنێرین
نه‌وا:
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوپاتیده‌كاته‌وه، حكومه‌تی فیدرالی پابه‌نده به ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پاش ته‌واوبونی وردبینی لیژنه‌كان بۆ ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كان تا گه‌یشتنی به‌ده‌ستی موچه‌خۆره شایسته‌كان زامن بكرێت.
حه‌دیسی به چاپی عیراقی رۆژنامه‌ی “الزمان”ی وتوه “حكومه‌تی فیدرالی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی كردوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسێی خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، كه وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له لیستی موچه‌خۆراندا ده‌كه‌ن، تا گه‌یاندنی به كه‌سه شایسته‌كان زامن بكرێت و گومانی گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت”.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌ستیپێكردوه و كاركردنیش بۆ وردبینیكردن له لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به‌رده‌وامه. سه‌باره‌ت به‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت “دوای ته‌واوبونی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی باسمان كرد، پاره بۆ موچه‌كانیان دابین ده‌كرێت”.
هۆكاری گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه‌شی بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه بۆ رێگریكردنه له‌وه‌ی موچه‌خۆران زیاتر له موچه‌یه‌ك وه‌ربگرن، وتیشی “ئه‌و میكانیزمه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی