زانیاريێن نوو لسەر ڤه‌کرنا فرۆکخانێن هەرێما کوردستانێ دئێنه ئاشکه‌راكرن
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامی عه‌بادین و هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى و زاره‌كیمان بۆ كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌كان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی ئایا حكوومه‌تى عێراق كات ده‌كوژێ بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان له كاتێكدا هه‌موو مه‌رجه‌كانى جێبه‌جێ كراوه، ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستا بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “نازانم كات ده‌كوژێ یان شتێكى دیكه، به‌ڵام له‌باره‌ى ئێمه‌وه ئه‌وا به كۆنووس له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان ڕێككه‌وتووین و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌وانین، به‌ڵام هیچ سه‌قفێكى زه‌مه‌نیانیشیان بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵه ئاسمانییه‌كان دانه‌ناوه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌شڵێت: “كاتێك ئێمه چوینه به‌غدا و ئه‌وانیش هاتن بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان ڕێككه‌وتین ئه‌وانیش شایەتى بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن، پێیان گوتین كه هیچ شتێ نه‌ماوه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین هه‌روه‌ها ئه‌و كۆنووسه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بۆیه چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى عه‌بادین و تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى و زاره‌كیمان بۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌رنه‌گرتووه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی