دزەیی: هەرێما کوردستانێ نكارت مامەلێ ب دراڤێ بەغداو بکت
K24 – ھەولێر
سه‌فین دزه‌یی، رایدەگەیەنێت، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت مامەڵە بەو بڕە پارەیە بكات كه بەغدا رەوانەی كوردستانی كردووە.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی كردووه ده‌ڵێ: “ئه‌وه‌نده‌ی ئێمە ئاگاداربین، بۆ راییكردنی كاروباری خۆیانه و هیچ په‌یوه‌ندی به موچه‌وه نییه”.
دزه‌یی، گوتیشی: “حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی یاخود نافه‌رمی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دیاریکردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پێدانی مووچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه بانكی ناوه‌ندی بڕی 250 ملیار دیناری بۆ لقی خۆی كه له هه‌ولێره ناردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ناتوانێت هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌و بڕه پاره‌یه بكات، چونكه ئه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی لقی بانكی ناوه‌ندیه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی