ههيڤا بۆرى ل عێراقێ 365 وهلاتى بووينە قوربانی
باسنيوز:
لێژنەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی بە عێراق (یۆنامی) ئاشکرای کردووە لە ماگی ڕابردووی زاییندا بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە 111 کەس کوژراون و 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئەو لێژنەیە کە میدیا فەرمییەکانی عێراق بڵاو کراوەتەوە، لەکۆی ئەو ٣٦٥ کەسەی کەلە عێراق بوونەتە قوربانی، پارێزگای بەغدا بە 232 قوربانی لە پەلی یەکەم دایە کە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکان لە مانگی ڕابردوودا 90 کەس کوژراوە و 233 کەسیش بریندار بوون.
پاش بەغدا پارێزگای دیالەیە کە 8 کەس کوژراوە و 15 کەسیش بریندار بووە و لە پەلەی دووەم دایە و پارێزگای نەینەواش بە 13 کوژراو و 7 بریندار لە پلەی سێیەم دایە.
لەمبارەوە “یان کۆڤیچ” نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕای گەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی کە توندوتیژی و تەقینەوەی تیرۆریستەکان لە عێراق کەمیان کردووە، بەڵام لە چەندان هێرشی بەربڵاو و ناڕێکدا، هاووڵاتیانی سڤیلیان کردووەتە ئامانج، بۆ وێنە تەنیا لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە گۆڕەپانی “ئەلتەیران”ی بەغدا لە ڕێکەوتی 15ی جانیڤەری، بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی بێتاوان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی