فراكسیۆنێن كوردستانى بایكۆتا كۆمبوونا په‌رله‌مانێ عێراقێ كر
K24 – به‌غدا:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانییان كردووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌ی ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ته‌نها له هۆڵی دانیشتنه‌كه ماوه‌ته‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، خستنه گفتوگۆی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقه كه پێشتریش كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ری هه‌بووه و تا ئێستاش وه‌ڵامی ئه‌و تێبینییانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی