شاندهکی هەرێما كوردستانێ بۆ ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ دئێته بانگهێشتكرن
رووداو – هەولێر
ئەو شاندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ بەشداریکردن لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە بەغدایە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە میوانداری دەكرێت. ئەندامێكی شاندەكە دەڵێت لە ئەنجوومەنی وەزیران داوادەكەن پەلەبكرێت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
رۆژی چوارشەممە 24-1-2017، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە سێ وەزیر و هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو، لە شاری بەغدا بەشداری (كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حكومڕانی لامەركەزی) یان کرد.
د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان كە یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بانگهێشتکراوە، ئەو میواندارییە دەكەینە دەرفەتێك بۆ ئەوەی دووبارە داوابكەین پەلەبكرێت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆسی سویسران، بڕیارە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەش کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و لە د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی، نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک و عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت پێکهاتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی