حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤدێر کۆڕبەندێ ئابووریێ جیهانێ ب ئۆمێد بۆ کوردا دبینن

چاڤدێر کۆڕبەندێ ئابووریێ جیهانێ ب ئۆمێد بۆ کوردا دبینن
هەولێر-KDP.info-

بڕیارە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەشداریی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسڕا بکات. چاودێران دەڵێن، ئەم بەشدارییە دەرفەتێکە بۆ راکێشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و راکێشانی گەورەکۆمپانیاکانی جیھان تا وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

داڤۆس گردبوونەوەیەکە، کە ساڵانە گرینگترین سیاسەتمەدار و ئابووریکارانی جیھان تێیدا بەشداری دەبن. لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی داڤۆسدا زۆر جار بڕیاری گرینگ دەدرێ.
عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی، بایەخی ئامادەبوونی شاندی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە لەوانەیە هەرێمی کوردستان تەنیا ھەرێمی جیھان بێ چەندین ساڵە بەشدار دەبێ تێیدا و بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، “لە دوو خاڵدا چوونی نێچیرڤان بارزانی بە گرینگ دەزانم، یەکەم دوای ئەنجامدانی ریفڕاندۆم و خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر زۆر کەس و کاڵفام لە ناوخۆ و دەرەوە وایاندەزانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پێگە سیاسییەی ھەیبو لە دەست داوە، وەک چۆن بەغدا مامەڵەمان لەگەڵ دەکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش بایەخێکی ئەوتۆ بە ھەرێمی کوردستان نادات. بەڵام هەڵەن.”

کۆڕبەندەکە کە لەژێر ناوی “دروستکردنی پاشەڕۆژێکی هاوبەش لە جیهانێکی تێکشکاو”دایە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/١/٢٠١٨ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێ، ئەمە 48ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانە لە داڤۆس لە سویسرا بەڕێوە دەچێت و، بڕیارە بۆ ئەمسال ٢٥٠٠ کەسایەتیی سیاسی و ئابووریی جیھان بەشداریی تێدا بکەن و سیاسەتی ئابووری بۆ یەک ساڵ دیاری بکەن.

رێکخەرانی کۆڕبەندەکە لە رێگای ئەم کۆبوونەوەیەوە داوا دەکەن حکوومەتەکان یارمەتیدەر بن بۆئەوەی هاوئاهەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانە جیهانییەکان کارا بکرێن.

کاوە عەبدولعەزیز، شارەزای ئابووری، بەشداریی شاندی ھەرێمی کوردستانی بۆ دوو مەبەست گەڕاندنەوە، راکێشانی وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان، هەروەها کاریگەریخستنە سەر دۆستەکانی کورد تا گوشار بخەنە سەر عێراق بۆ ئەوەی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دابین بکەن.

دوێنێ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی داڤۆس، لەگەل ھەریەکە لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق کۆ دەبێتەوە.
بە باوەڕی عەبدولسەلام بەرواری، بەشداریی شاندی حکوومەتی بەغدایش لە کۆڕبەندی داڤۆس بایەخی خۆی ھەیە و دەڵێ، “دوای سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران، خەریکە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان عێراق ناچار بە دەستهەڵگرتن لەو رێکارانەی کە دوای ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی دژی ھەرێمی کوردستان گرتوونیەتە بەر بکات و، بەپێی دەستوور چارەسەری کێشەکان بکرێت، ئەمەش بۆ خەڵکی ئێمە ئومێدبەخشە.”

کاوە عەبدولعەزیزیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دووپاتی کردەوە، کە ھەرێمی کوردستان دەیەوێ بە شێوەیەکی گشتی پشتیوانیی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ خۆی پەیدا بکات، “بەتایبەتی کە ئێمە بە قۆناغێکی سەختدا دەرباز دەبین لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi