يه‌لدرم: شه‌رێ عفرين دژى كوردا نينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئامانجى توركيا نه‌هێشتنى رێڕه‌وى “تيرۆر”ه له باكوورى سووريا و به هيچ جۆرێك دژى برا كورده‌كانمان ناجه‌نگين.
گوتيشى: “ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌لانى ناوچه‌كه له سته‌مى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده رزگار بكه‌ين”.
یڵدرم لە رێوڕەسمی “مەدالیای شانازی دەوڵەت”، گوتارێکی پێشکەش کرد و تێيدا داوايكرد، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته “به‌ڵا” بۆ ناوچه‌كه چه‌ك دانێن و كۆتايى به كرده‌وه‌كانيان بهێنن.
هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين پێى ناوه‌ته رۆژى چواره‌مييه‌وه و تا ئێستا سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و ناوچانه رانه‌گه‌ياندووه، كه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى “سوپاى سوورياى ئازاد” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون” و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
پێشتريش سوپاى توركيا چه‌ندين جار به شێوه‌ى پچڕ پچڕ تۆپبارانى شاره‌كه‌ى كردبوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی