کوردا پۆستهكێ دی يێ ئیداری ل کەرکووکێ ژدەستدا
K24 – كهركووك:
سەرچاوەیەک لەبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، لەشوێنی مەهدی موبارەک بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەرکووک، کە لە نەتەوەی کورد بوو، تورکمانێکی شیعە مەزهەب دانراوە.
ئەو سەرچاوەیه گوتیشی: “پۆستی بەڕێوبەر دراوە بەکەسێک بەناوی (زوهیر عەلی) کە تورکمانێکی شیعە مەزهەبە و خەڵکی تەلعفەرە پۆستی جێگری بەڕێوبەریش دراوە بە تورکمانێکی سووننە مەزهەب کە ناوی (یاڵچین شاکرە)”.
مەهدی موبارەک، بەڕێوبەرە کوردەکەی پێشووی کشتوکاڵی کەرکووک، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لە دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتوبەرەوە لە شارەکە نەماوە، ئەو هەرچەندە ئامادە نەبوو قسە بکات، بەڵام دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە.
ئەو بەڕێوبەرە تورکمانەو جێگرەکەشی ئێستا لە پۆستەکانیان دەوام دەکەن لەدوێنەوە فەرمانی دەست بەکاربوونیان لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی عێراقەوە بۆ دەرچووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی