حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا شەرێ ئاڤێ لگەل كوردا دكت

بەغدا شەرێ ئاڤێ لگەل كوردا دكت
مووسڵ-KDP.info-

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری پار، حكوومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەوە و نزیكەی ٦٠ بەندی یاسایی و دەستووریی پێشل كردوون، بە گوتەی شارەزایەكیش، جگە لەو هەموو پێشلكاریانە، ئێستا بەغدا شەڕی ئاویش لەگەڵ كورددا دەكات.

د. رەمەزان حەمزە، كە شارەزای جیۆلۆجییە و خۆی كاری لەسەر مەترسییەكانی بەنداوی مووسڵ كردووە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، “بەنداوی مووسڵ یەكێكە لە بەنداوە ستراتیژییەكان و رووبەرێكی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت، كە پێشتر هەندێك پێیان وا بوو ئەم بەنداوە هەڵدەوەشێتەوە یان بە هیچ شێوەیەك نامێنێت، یانیش باوەڕیان وا بوو لە كاتی هەڵوەشاندنەوەیدا زیاتر لە ملیۆنێك كەس دەمرن، بەڵام ئێستا رێك بە پێچەوانەوەیە و لە كاتی وشكبوون و كەمبوونەوەی ئاوەكە، بە هەزاران كەس لە برسان دەمرن”.

بەنداوی مووسڵ كە دەكەوێتە باكووری عێراق و ٥٠ كیلۆمەتر لە باكووری شاری مووسڵەوە دوورە، سەددام حوسێن سەرۆكی لەناوچووی عێراق بە ناوی خۆیەوە كردبوو و گەورەترین بەنداویشە لە عێراق و چوارەم گەورەترین بەنداوە لە رۆژهەڵاتی ناویندا، كە لە ساڵی ١٩٩٣ ئاوەدان كرایەوە و پانییەكەی 3.2 كیلۆمەترە و بەرزاییەكەی ١٣١ مەترە، هەروەها لە ئاوڕێژی رووباری دیجلەیشەوە دەكەوێتە ناوچەی ئاسكی مووسڵ.

بە گوتەی د. رەمەزان، له‌ ئه‌گه‌ری نەمانی ئەم بەنداوەدا، برسیێتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هەزاران كەس و، دەبێتە هۆی ‌وشكبوونی ناوچەكەش و هەروەها ناوچەكە تووشی بوومەلەرزە و تۆز دەبێت و كەشوهەواكەی گٶڕانی بەسەردا دێت.

گرینگیی ئەم بەنداوە، لە پاراستنی ناوچەكە لە لافاوەكان و به‌رهه‌مهێنانی كارەبا و كشتوكاڵی ناوچەكەدا خۆی دەبینێتەوە و، تێچووی دروستكردنی بەنداوەكەیش 1.5 ملیار دۆلار بوو و بەرهەمی ساڵانەیشی 1060 مێگاوات كارەبایە.

ئەم شارەزا جیۆلۆجییە ئاماژەیشی دا، “حكوومەتی بەغدا كارتی ئاو لەگەڵ هەرێم بەكار دەهێنێت و دەیەوێت ئەم كارتە ئابوورییەیش لە دەستی كورد دەربهێنرێت و ئەم ناوچەیەیش بخاتە ێر هەڕەشەی برسێتییەوە، بۆیە پێویستە هەرچی زووترە حكوومەتی هەرێم بە هانای ئەم بەنداوەوە بچێت و رێگە بە حكوومەتی بەغدا نەدات ئەم بەنداوە وشك بكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi