حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤێ هەفتيێ تیمێن چاڤدێریا داراییا عێراقێ دئێنە هەرێمێ

ڤێ هەفتيێ تیمێن چاڤدێریا داراییا عێراقێ دئێنە هەرێمێ
هەولێر-KDP.info-

ئەندامێكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕایدەگەیێنێ، تیمەكانی چاودێریی داراییی عێراقی فیدڕاڵ كە پێك دێن لە ١٦ وردبین، بەسەر چوار تیمدا دابەش كراون و ئەم حەفتەیەیش سەردانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەكەن.

رۆژی چوارشەممە 16/1/2018 شاندی تەكنیكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووەمین گەڕی دانیشتنی خۆی لە بەغدا لەسەر پرسی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی ‌و پەروەردە ئەنجام دا، ئەمەیش دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە شاندەكە لەگەڵ لیژنەكەی بەغدا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دا.

د. ڤیان جاف، ئەندامی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، لەم حەفتەیەدا تیمەكانی چاودێریی داراییی عێراق دێن بۆ هەرێم، بەڵام دیار نییە لە كام رۆژدا دێن، چونكە گوتوویانە خۆیان ئامادە دەكەن و شتەكان بۆ وردبینی ئامادە دەبن، بەڵام لیژنەكان لە 4 لیژنە پێك هاتوونە و بەسەر وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەدا دابەش دەبن.

جاف هەروەها ڕوونیشی كردەوە، “ئەو ناوانەی كە ئێمە بۆ ئەوانمان ڕەوانە كردبوون و لەگەڵیان كۆ بووینەوە، دیار بوو ئەوانیش بە سێ لایەن پێداچوونەوەیان بە لیستی ناوەكاندا كردبوو و هیچ تێبینییەكەیان نەبوو، ئێمەیش داوامان كردووە وردبینییەكە زۆر نەخایەنێ و كە دەڵێن مووچە ڕەوانە دەكەین، بەڵام وردبینیتان پێویستە، بۆ نیازپاكیی خۆتان مووچەی مانگێك ڕەوانە بكەن، ئەوانیش لەگەڵ ئێمە هاوڕا بوون و لای خۆیان نووسییان و گوتیان بەرزی دەكەینەوە بۆ سەرووی خۆمان بۆ ئەمینداری گشتی و هەوڵی بۆ دەدەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi