دابەشکرنا مووچێ ههيڤا 9يێ فەرمانبەرێ هەرێما کوردستانێ دەست پێدکت
باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچەی تەواوی دامەزراوەکانی حکوومەت کۆتایی بێت.
سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە دابەش دەکرێت. گوتیشی: ”هەر ئەم هەفتەیە، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەگاتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بکرێت“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەست پێدەکات و بەپێی یاسا دەبێت پێش 28/12/2017، مووچەی ئەو مانگە کۆتایی بێت، چونکە ”دەبێ لە کۆتایی مانگدا، دارایی حیساباتی کۆتایی ساڵ ئامادە بکات“.
سەرچاوەکەی دیوانی وەزارەتی دارایی باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر هەیە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران لای حکوومەت بمێنێتەوە و ”پاشەکەوت بکرێت“.
ڕۆژی 29/11/2017، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە، بەرواری 4 و 5/12/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە، بەرواری 6 و 7/12/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی