هێزێن عێراقى خۆ بۆ كۆنترۆلكرنا ته‌له‌عفه‌ر ئاماده دكن
K24 – هه‌ولێر:
سوپای عێراق ئاشكرایكردووه كه 40 هه‌زار چه‌كدار له ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ ئه‌ندرۆ كرۆفت، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرایكردووه “ترسیان هه‌یه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له میانی جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه و رۆژئاوای ئه‌نبار بكرێنه ئامانج له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چونكه باره‌گاكانیان له‌و ناوچانه‌وه نزیكن و هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك له “نێوان ئه‌وان و ئه‌و میلیشیا شیعیهدا نییه”.
به‌رپرسێكی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاندووه “نزیكه‌ی 40 هه‌زار چه‌كداری هێزه‌كانی عێراق، ئیستا له ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌رن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ش بۆ هێرشكردنه سه‌ر داعشه له‌و قه‌زایه‌دا”.
عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت “ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر تا ئێستا گه‌یشتوونه‌ته 40 هه‌زار كه‌س، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش به‌شدارن، به‌ڵام تا ئێستا پرسی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی ئه‌و قه‌زایه‌دا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی