پۆلیسێن فیدرالی: پڕۆسه‌یا پاقژكرنا موسلا كه‌ڤن به‌رده‌وامه
خه‌ندان-
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی موسڵی كۆن له‌داعش به‌رده‌وامه.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا، چوار بۆمبی چێنراو، سێ هاوه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانیان هه‌ستاون به پشكنینی 1302 خانوو، ته‌قاندنه‌وه‌ی پێنج بۆمبی چێنراو.
شاكر جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌پڕۆسه‌كه‌دا شه‌ش چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون.
10ی ئه‌م مانگه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له موسڵ-ه‌وه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌ی له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند، پاش هه‌ست مانگ له‌شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت.
به‌هۆی شه‌ڕه‌وه 900 هه‌زار كه‌س هه‌ڵهاتوون، كه نزیكه‌ی سێ یه‌كیان له‌كامپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه نیشته‌جێكراون و ئه‌وانه‌ی دیكه چوونه‌ته ماڵی كه‌سه نزیك و هاوڕێكانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی