زێدهتر ژ شەش ملیۆن دۆلارێن دی بۆ خووندكارێن تواناسازی هاتنه خەرجكرن
ئاوێنه
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەرجکردنى بڕى 6 ملیۆن و 465 هەزار و 549 دۆلاری وەک قۆناغى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ڕاگەیاند، کە تيايدا 179 خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن.
ئاوێنە:عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، ئەمڕۆ(یەكشەممە) وتویەتی دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى قۆناغى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، کە تایبەتە بە کرێى خوێندن، دەرماڵەى ژیان، دەرماڵەى هاوسەر، بیمەى تەندروستى و هاتوچۆ.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: قۆناغی حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە 6 ملیۆن و 465 هەزار و 549 دۆلاری ئەمریكی و بڕە پارەکەش بە یەک قۆناغ خەرج دەکرێت و، تیایدا 179 خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى (ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستورالیا، سويد، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، روسیا، ئيسپانیا، مالیزیا، تورکیا، فەرەنسا، دانیمارک، میسر و ئیران) لێى سودمەند- دەبن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە كە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سهرجهم ئهو خوێندکارانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگاداردهكات، كه ناویان له لیستی ژماره (7)ى ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوهو، ژمارهیان (179) خوێندکارە، خۆیان یان بریكارهكانیان (وهكیل) سهردانی (ڕەنج وەلى عەلى) لە ژوری ژماره (56) لهدیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا وتویەتی كە پێویستە ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا (كلیك لێرە بكە بۆ بینینی لیستی ناوەكان) هاتوە، بەپێى ڕیزبەندى ناوەکانیان لە ڕۆژى دیاریکراودا سەردانى دیوانى وەزارەت و، وەرگرتنی پارە لە بانكی كورستان بکەن بەم شێوەیە.
بۆ وەرگرتنی چەكی پارە لە ديوانى وەزارەت بەپێى ئەم ڕێکەوتانە دەبێت:
ڕێکەوتى (25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تا (50) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
ڕێکەوتى (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (51) تا (100) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (101) تا (150) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
ڕێکەوتى (31-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (151) تا (179) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
بۆ وەرگرتنی پارەش لە بانكى كوردستان بەپێى ئەم ڕێکەوتانە دەبێت:
ڕێکەوتى (25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تاكو (36) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
ڕێکەوتى (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (37) تا (72) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
ڕێکەوتى (27-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (73) تا (109) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (110) تا (146) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (147) تا (179) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە خوێندکار ئهگهر خۆی سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ڕهنگاو ڕهنگ له پاسهپۆرتی خۆی ببات.و هەروەها بریكار (وهكیل)ی خوێندکار پێویسته وێنهیەکى ڕهنگاو ڕهنگی بریكارنامه (وهكالهی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵى (2017) (تەسدیق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامهی باری شارستانی، یان ڕهگهزنامهی ئێراقی لهگهڵ خۆیدا ببات.
وتوشیەتی كە كاتيك بریكار (وهكیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیرهی ناوی خوێندکار وهك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكان تهنها لهبانكی كوردستانی نێودهوڵهتی/ لقی پێشهوا بهرامبهر هۆتێل چوار چرا لهشاری ههولێر بەكاش دهدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی