ئایار 21, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژێده‌ره‌كێ بلندێ سیاسی: پەکەکە شنگالێ بجێ نه‌هێلت مەترسيا دووباره‌بوونا بوردۆمانێ هەیە

ژێده‌ره‌كێ بلندێ سیاسی: پەکەکە شنگالێ بجێ نه‌هێلت مەترسيا دووباره‌بوونا بوردۆمانێ هەیە

باسنيوز:

سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شنگال جێنەهێڵێت، مەترسی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکەی ئەم بەرەبەیانییەی شنگال هەیە.

سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز)، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شنگال کە لە ئەنجامدا 5 پێشمەرگە شەهید بوون، ئەوەی ڕاگەیاند کە هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوە، بوونی چەکدارانی پەکەکەیە لە شنگال و چیای شنگال. ئەوەشی ڕا گەیاند کە چەندین جار بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدی و کەسایەتییە ئێزدییەکان و ئیدارەی شنگال بە فەرمی داوایان لە چەکدارانی پەکەکە کردووە، شنگال و چیای شنگال چۆڵ بکەن و بنکە و بارەگاکانیان لەو ناوچانە نەهێڵن، بۆ ئەوەی ناوچەکە ئاوەدان ببێتەوە و ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە و ژیان و ماڵیشیان پارێزراو بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ”بەداخەوە“ چەکدارانی پەکەکە تائێستاشی لەگەڵدا بێت، بە دەنگ ئەو داوایەی خەڵکی شنگال و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانەوە ناچن و بوونی بارەگا و چەکدارانیان بووە هۆی ئەوەی کە ڕووداوێکی لەم شێوەیەی بەرەبەیانی سێشەممە 25/4/2017ی لێ بکەوێتەوە.

هەمان سەرچاوەی سیاسیی باڵا دووپاتی کردەوە: ”ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو بۆردومانە کە پێنج پێشمەرگەی قارەمانی کوردستانی تێدا شەهید بوو و بارەگایەکی پێشمەرگەش بەر بۆردومانەکە کەوت، هیوادارین ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و جارێکی دیکەش داواکارین لە چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچانە چۆڵ بکەن، چونکە هەتا ئەو چەکدارانەی پەکەکە لەو ناوچانە بن، مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبێت“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi