نیسان 30, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بنەمالا میرێن ئێزدیان بۆ پەکەکێ: هیڤيدارین نەگه‌هتە وى ئاستی چەکى ل ئێكتر هەلگرین

بنەمالا میرێن ئێزدیان بۆ پەکەکێ: هیڤيدارین نەگه‌هتە وى ئاستی چەکى ل ئێكتر هەلگرین 

باسنيوز:

کەسایەتییەکی بنەماڵەی میری ئێزدیان هیوادەخوازێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەوشەکە نەگەیەنێتە ئەو ئاستەی ئەوان چەک هەڵبگرن.

میر داسن فاروق بەگ، لە بنەماڵەی میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، زیاتر لە دوو ساڵە کوردانی ئێزدی داوا لە پەکەکە دەکەن شاری شنگال چۆڵ بکات و سیساسەتی هەڵەی لە کوردانی ئێزدی دوور بخاتەوە.

میسر داسن فارووق بەگ پێیوایە پەکەکە ”بۆ مەرامە سیاسییەکان“ی، کوردانی ئێزدی کردە قوربانی و داواش لە ئێزدییان دەکا بە یەکگرتووی کۆنفرانسێک لە شاری هەولێر ساز بکەن و تێیدا مانەوەی پەکەکە لە شنگال رەت بکەنەوە، چونکە ”ئێزدییەکان بەهۆی پەکەکەوە تووشی کارەساتێکی گەورە دەبن“.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی میری ئێزدییان هەروەها رایگەیاند، کوردانی ئێزدی بە شەهیدبوونی ”پێشمەرگە چاونەترسەکان“ خەمبارن و پێیانوایە پەکەکە و تورکیا جارێکی دیکە ”برینی کوردانی ئێزدیان کولاندەوە“.

میر داسن هۆشداریشی دا پەکەکە، کە رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر نەبات و ”نەیگەیەنێتە ئەو ئاستەی چەک بەرامبەر یەک هەڵگرین“ و رێز لە بڕیاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدیان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کشانەوە لە شنگال، بگرن.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون.

زیاتر… له‌زگین

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi