کچا قەلهوا میسری رووبرووى کۆتاییەکا سەخت دبت
خهندان
کچە قەڵەوە میسرییەکە لە نەخۆشخانەیەکی هیندستان رووبەڕووی کۆتاییەکی سەخت دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، ئیمان عەبدولعاتیی تەمەن 36 ساڵ تووشی جەڵتەی تەواو بووە، بە تایبەت لە بەشی راستی جەستەی.
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی تووشبوونی ئیمان بە جەڵتە، شەیمای خوشکی بە میدیا میسرییەکانی راگەیاندووە، کە تیمە پزیشکییەکە ”نەشتەرگەرییەکی هەڵخەڵەتێنەر“ین بۆ کردووە و ئەوانی بە هۆکاری جەڵتەکە دانا.
رۆژی 21.4.2017، نەخۆشخانەی سیفی لە شاری بۆمبای هیندستان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئیمان عەبدولعاتی بڵاو کردەوە و تێیدا ئیمان زۆر دڵخۆش دیاربوو بە دابەزینی نزیکەی 250 کیلۆگرام لە لەشی.
ئیمان عەبدولعاتی، کچێکی میسرییە و کێشی نیو تۆن (500 کیلۆ گرام)ـە، بەمەبەستی چارەسەرکردن، لە فڕۆکەخانەی بورجل عەرەب لە ئەسکەندەرییەی میسر، رۆژی هەینی 10.2.2017 لە وڵاتەکەیەوە بردرایە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆمبای لە هیندستان.
ئیمان عەبدولعاتی بە فڕۆیەکی بارهەڵگر بردرایە هیندستان، بە بەکارهێنانی بەرزکەرەوەیەکی گەورەش لە شووقەکەی دەرهێندرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی