حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌زنترين بازارێ مووسلێ هاته‌ ئازادكرن

مه‌زنترين بازارێ مووسلێ هاته‌ ئازادكرن 

وشه‌
سەرچاوە تەناهییەكان لە مووسڵ رایان گەیاند كە هێزە بژارەكانی عێراق توانیان گەورەترین بازاڕی مووسڵ كۆنترۆڵ بكەن، بێجگە لە نزیكبوونەوە لە هەردوو گەڕەكی زەنجەبیلی و بۆرسە و ئێستە جەنگ لە ناوچەكانی بابولتۆب و سەرجخانە و مەیدان لە ناوەڕاستی بەری راستی مووسڵ بەسەختی بەردەوامە.

سەرچاوەكە رای گەیاند كە ئەڕۆ یەكشەم دوەم هێزی كردە تایبەتەكانی سەر بە هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق لە گەڕەكی تەنەك لە رۆژئاوای مووسڵ لە پێشڕەوی بەردەوام بوو و توانی كۆنتڕۆڵی بازاڕی مەعاش گەورەترین بازاڕی مووسڵ بكات كە تایبەتە بە فرۆشتنی سەوزە و میوە.

زیاتر گوتی، هەروەها هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ توانیان كۆنتڕۆڵی گۆڕەپانی گازی باب ئەلسنجار بكەن لە رۆژئاوای مووسڵ و ئێستە ئەوان گەیشتوونەتە نزیك هەردوو گەڕەكی زەنەجبیلی و بۆرسە.

فەریق رائید شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ لای خۆیەوە رای گەیاند كە هێزەكانی كۆنترۆڵی ناوچەكانی دەورووبەری منارەی حەدبایان كردووە لە رۆژئاوای مووسڵ و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەوان هەڵیان كوتاوەتە سەر مووسڵی كۆن و توانیان دەوروبەری منارەكە ئازاد بكەنەوە.

نەقیب موهەنەد عەبدولئەمیر مەعمووری ئەفسەر لە هێزەكانی كاردانەوەی خێرا رای گەیاند كە پۆلیسی فیدراڵ لە بەیانی ئەمڕۆوە لە جەنگێكی سەختدان لەگەڵ داعش لە ناوچەكانی بابولتۆب و سەرجخانە و شەقامی مەیدان لە ناوەڕاستی مووسڵ.

لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا نیوەی چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردەوە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامە.

بەری راستی شاری مووسڵ لە رووی رووبەرەوە لە بەری چەپ بچووكترە و 40%ی رووبەری شارەكە پێك دێنێت، بەڵام لە رووی چڕی و ژمارەی دانیشتوانەوە قەلەباڵغترە و بەپێی نەتەوە یەكگرتووەكان نزیكەی 800 هەزار كەس لەو بەرەی شارەكە نیشتەجێن، لەو كاتەی سەرچاوە عێراقییەكان باس لە 650 هەزار كەس دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi