حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوان پيستێ ته‌ دێ جوانتر بت

چاوان پيستێ ته‌ دێ جوانتر بت  

گولان ميديا
زۆربەی كچان بە دەست گرفتەكانی پێستی دەم و چاویان دەناڵێنن، چونكە جۆرەها پەڵەی بچووك و خاڵی رەش لە سەر و چاویان دەردەكەوێ، ئیدی ئۆقرەیان نامێنێـت و نازانن چی بكەن، كە ئەو گرفتانە لەگەڵ گۆڕانكاری كەش و هەوا، یان بەكارهێنانی داو و دەرمانی نەشیاو بۆ پێستت، سەر هەڵدەدەن. زۆربەی كچان و خانمان پێستیان چەورە، تەنانەت بە سانایی دەتوانن رێژەی چەوری بەسەر رووخساریان ببینن، بۆ ئەوەی لەو گرفتە نەشیاوانە رزگارت بێت، دەتوانی ئەو رێگایانە بگریتە بەر تا پێستت لەم وردە خاڵ و پەڵانە بەدوور بێت، و تەنانەت جوانتریش دەبێت ئەگەر پەیڕەوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بكەیت :
– پاككردنەوەی رۆژانەی پێستی دەم و چاوت، كە ئەوە گرنگترین هەنگاوە، دەتوانی تەنیا لە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆیت، بەبێ بەكارهێنانی سابوون و شامپۆ، تەنانەت رۆژانە (3 تا 4 ) جار دەم سەر و چاوت بشۆ.
– بەر لە هەموو ماكیاژكردنێك، دەم و چاوت بشۆ، پاشان بۆ ماوەی (10) خولەك بوەستە تا وشك دەبێتەوە و ئنجا ماكیاژ بكە.
– هەوڵبدە جۆری پێستت بناسی و بزانی چ جۆرە داو و دەرمانێكی لەگەڵ دەگونجێ، چونكە هەندێ جار بەهۆی بۆیەی هەڵەوە، پێستی روخسارت تێكدەچێت.
– واچاكە رۆژانە بە ئاوی گوڵ پێستت پاك بكەیتەوە، كە بە بەكارهێنانی پارچەیەك پەموو، كە پەمووكە بە ئاوی گوڵ تەڕ بكە و پاشان لە پێستی دەم و چاوتی بدە.
– باشتریشە جار جار ماسكی سرووشتی لە كەرەستەكانی میوە و سەوزە بكەیت، كە ئەوەش هەفتانە جارێك بێت بۆ پێستی روخسارت بە سوودە.
– جار جارەش مەساجی پێستی دەم وچاوت بكە، بە پەنجەكانت و بە جووڵەی بازنەیی لەسەر پێستت بخوولێنەوە، تا خانەكانی پێستت چالاك و پاك ببنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi