تاخهكێ ديێ مووسلێ هاته ئازادكرن
وشه
فەرماندەیی كردەوەگەلی (قادیمون یا نەینەوا) ئازادكردنەوەی گەڕەكێكی تری بەری ڕاستی شاری مووسڵی ڕاگەیاند، ئەویش لە چوارچێوەی بەردەوامیی جەنگی ئازادكردنەوەی شارەكەدا.
ئەمڕۆ پێنجشەم شانەی ڕاگەیاندنی جەنگ لە زاری فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا فەرماندەی كردەوەگەلی “قادیمون یا نەینەوا” بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق توانوویانە گەڕەكی (ئەلئابار) لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ ڕزگاربكەن.
زیاتر گوتی، لە كردەكەدا زیانێكی زۆریان لە چەكدارانی داعش داوە و ئەوان توانوویانە ژمارەیەك چەكداری داعش ئەندام لە دیوانی حەسبە (پۆلیسی داعش) لەو گەڕەكەدا بگرن، ئەوەش دوای ئازادكردنەوەی گەڕەكی یەرمووك بە تەواوەتی، هاوكات جەنگ لە مووسڵی كۆن و دەروبەری مزگەوتی نووری بەردەوامە.
لە 17ی تشرینی یەكەمی 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد ئەویش پاش ئەوەی داعش لە حوزەیرانی ۲۰۱٤ تەواوی شارەكەی داگیركرد ، هاوكات لە 24ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ توانرا تەواوی بەری چەپی شارەكە لە داعش پاك بكرێتەوە، لە 19ی شوباتیش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی پێ كردووە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامی هەیە وچەندین گەڕەك كۆنترۆڵكراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی