ده‌رهێنانا كارتا نیشتیمانی ل هه‌رێمێ هاته را‌گرتن
خه‌ندان
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
خه‌ندان-
ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه “راگیراوه”، تائێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ هۆكارێكیان له‌باره‌ی “راگرتنی” ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند “زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی هه‌رێم، ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی راگیراوه”.
وتیشی “تائێستا دیار نییه كه‌ی پڕۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاگادار له پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رێم به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌ده‌نه‌وه به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر لێیان وه‌رده‌گرتن.
خه‌ندان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی هه‌رێمه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.
مانگی 11 ی ساڵی 2015 وه‌زیری ناوخۆی عێراق رێككه‌وتنی هه‌رێم و عێراقی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانی راگه‌یاند.
مانگی ئازاری ساڵی رابردووش پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردو یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌و كارته له‌هه‌ولێر كرایه‌وه.
كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید كه له‌شه‌ڕی دژی داعش له میحوه‌ری گوێڕ شه‌هیدببوو، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه بوونه یه‌كه‌مین كه‌س كه ئه‌و كارته‌یان پێدرا.
كارتی نیشتیمانی شوێنی ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و كارتی زانیاری ده‌گرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی