شه‌پۆله‌كا باران بارینێ دگه‌هته هه‌رێما كوردستانێ
نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی 14-16ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ به‌رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، شه‌پۆلێكی باران بارین و خۆڵبارین رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد به تایبه‌ت سلێمانی، له رۆژانی 14 تا 16ی ئه‌م مانگه‌ش شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌وره‌بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش روو له نزمبونه‌وه ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی