ئێك شهمبوويا بێت بێنڤهدانا فهرمى يه
رووداو – هەولێر
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 1-1-2017 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەهیوان ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی.
سەفین دزەیی راشیگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵ، رۆژی یەكشەممە 1-1-2017 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی