نێچیرڤان بارزانی: پشتى مووسل پرسا سه‌ربه‌خۆیێ دێ لگه‌ل به‌غدا ده‌ستپێكه‌ین
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی سێ مانگدا شاری موسڵ له داعش رزگار ده‌كرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عیراقی به شێوه‌یه‌كی خێرا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه و پاش رزگاركردنی شاره‌كه، پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی به رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند بوونی سه‌دان خۆكوژی داعش و كارگه‌كانی ئاماده‌كردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه مه‌ترسیدارترین به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌ی سێ مانگدا شاری موسڵ رزگار ده‌كرێت.
گوتیشی پاش ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ن، “به رزگاركردنی موسڵ له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌نیشین و كۆبوونه‌كانی تایبه‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێمان كرد، “پاش ساڵی 2003 وامانزانی ده‌ستپێكێكی نوێ بۆ عێراقێكی دیموكراتیك ده‌بێت، به‌ڵام شكستی هێنا”.
پاش هاتنی داعش و كه‌وتنی موسڵ و داڕوخانی سوپای عێراق له پارێزگاكانی سونه‌نشین، پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه رزگاركراوه‌كانی بووه رۆژی سیاسی و میدیایی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 3 حوزه‌یرانی 2014 وتارێك له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كرد و داوای كرد په‌رله‌مان رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ستنیشان بكات.
پاش تێپه‌ربوونی دوو مانگ داعش په‌لاماری ناوچه‌كانی رزگاركراوی كوردستانی دا و له رۆژی 3 ئابی 2014 كارەساتی شنگال روویدا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه قه‌یرانی دارایی ته‌نگی به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵچنیبوو و پاش ساڵێكیش قه‌یرانی سیاسی به‌هۆی ناكۆكی نێوان پارتی و گۆڕان باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێشا و هه‌مووی ئه‌وانه بوونه هۆی كاڵبوونی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كه پێشتر په‌رله‌مان راسپێردرابوو رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاری بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی