ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زێرەڤان بەرواری: “ب گرتنا مووسل، نەخشێ عێراقێ ژى دێ ئێته‌ گهورين”

زێرەڤان بەرواری: “ب گرتنا مووسل، نەخشێ عێراقێ ژى دێ ئێته‌ گهورين”

هەولێر-KDP.info-imagethumb

مامۆستایەكی زانكۆ و شارەزای سیاسەت ئاماژە بەوە دەكات، بە گرتنەوەی مووسڵ گۆڕانكاری بەسەر نەخشەی عێراق و شارەكەدا دێت؛ دەشڵێ، دوای گرتنەوەی مووسڵ دەوڵەتی عێراق ناتوانێ بڕیار لەسەر چارەنووسی شارەكە بدات، لەبارەی دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەكەش ڕایدەگەیەنێ، دەستێوەردانی هەرێمی كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە دەبێت، بەڵام دوای ناخات.

زێرەڤان بەرواری مامۆستای زانكۆ و شارەزای سیاسەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: “بە بۆچوونی من لە گرتنەوەی مووسڵدا گۆڕانكاری بەسەر نەخشەی سیاسی عێراقدا دێت ئەو گۆڕانكاریانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سیاسی دەبن گۆڕانكاریەكەش زیاتر بۆسەر نەخشەی جیۆسیاسی مووسڵ دەبێت، هەتا ئەمڕۆ كورد و شیعە و سوننە لەسەر دابەشكردنی مووسڵ ڕێك نەكەوتوونە، لەبەر ئەوەش پێم وایە دوای ڕزگاركردنی شارەكە لێكتێگەیشتنێكی سیاسی دروست دەبێت و گۆڕانكاریەكە لە ڕووی نەخشەی سیاسی دەبێت زیاتر، گۆڕانكاریەكە لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی شارەكە دەبێت دوای قۆناغی ڕزگاركردن.”

ئەو مامۆستایەی زانكۆی دهۆك پێی وایە: “لە هەمووی گرنگتر دوای ڕزگاركردنەوەی مووسڵ دەوڵەتی عێراق ناتوانێ ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر پاشەڕۆژی شارەكە بدات، چونكە ئێستا شاری مووسڵ بووەتە مەلەفێكی هەرێمی و زۆر لایەنی هەرێمی بەشداری لە گرتنەوەی شارەكەدا دەكەن، ئەوەش وا دەكات ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی عێراق هەبێت، پێویستە كورد لە ئێستاوە بە خۆی بكەوێت بۆ هەر بڕیارێك لەبارەی پاشەڕۆژی مووسڵەوە دەدرێت.”

بەرواری هاتە سەر دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی لە پڕۆسەی ڕزگاركردنی مووسڵ و، گوتی: “دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی لە پڕۆسەی ڕزگاركردنی مووسڵ كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە دەبێت، بەڵام لەو باوەرەدا نیم ببێتە هۆی دواكەوتنی پڕۆسەكە، بەڵام لەوانەیە دوای ڕزگاركردنی شارەكە هەندێ كێشە و قەیرانی دیكە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە ڕووبدات، بەتایبەتی لەنێوان هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران، چونكە توركیا خاوەنی بەرژەوەندی مێژویی خۆیەتی لە پارێزگای مووسڵ، زۆربەی سیاسەتمەدارانی توركیا وەها دەبینن مووسڵ پارچەیەكە لە توركیا، توركەكان پێیانوایە دەستبەردانی عوسمانیەكانی لە مووسڵ لەسەر هەندێ بەرژەوەندی سیاسی ئەوكاتە بووە لەگەل بەریتانیا، لەبەر ئەوە هەر گۆڕانكاریەك ئەمڕۆ لە مووسڵ بێتە ئاراوە توركیا دەیەوێ بەشداری ڕاستەوخۆی یاریەكە بێت، توركیا دوو مەرامی هەیە لە بەشداریكردنی پڕۆسەی گرتنەوەی مووسڵ، یەكەم پێگەی خۆی لەنێو عێراقدا بپارێزێت، دووەم بەرگری لە عەرەبی سونە و كوردی ناوچەكە بكات لە كاریگەریەكانی وڵاتی ئێران ئەویش لە ڕێگەی حەشدی‌شەعبیەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi