ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هەولێر و بەغدا ل سەر ڤه‌گه‌راندنا ناوچێن کوردستانی رێککەفتن

هەولێر و بەغدا ل سەر ڤه‌گه‌راندنا ناوچێن کوردستانی رێککەفتن

باسنيۆز:df3b426108598fe78263f2c57c498e13_l

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتوون لەسەر گەڕاندنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کە هێزێکی سوپای عێراق بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا رەتبووە و لە بەنداوی مووسڵیش تێپەڕیون.

عەلی عەونی ئاماژەی بەوە کردووە، کە نەگەڕانەوەی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییە رزگارکراوەکان یەکێک بووە لە مەرجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەدان بە تێپەڕینی سوپای عێراقی بە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ.

بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی پارتی، جگە لە پاشەکشەنەکردنی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکان، گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرجێکی دیکەی رازی بوونی پێشمەرگە بووە بە تێپەڕبوونی سوپای عێراق.

سەرکردەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق باس لەوە دەکەن، کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ نزیک بووەتەوە و هەموو هیزەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi