پەرلەمانتارهكێ پارتی پێشنیازا سەربەخۆیيا ئابووری بۆ پارێزگههان دكت
رووداو-هەولێر
جێگری سهرۆكی لیژنهی پیشهسازی و وزه وسهرچاوه سرووشتییهكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “پێشنیازی سەربەخۆبوونی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرچاوە داراییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی روون ببێتەوە کە کێ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە”.
دڵشاد شەعبان، جێگری سهرۆكی لیژنهی پیشهسازی و وزه وسهرچاوه سرووشتییهكان لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “پێشنیاز دەكەم لەمەولا هەرپارێزگایەك لە سەرچاوەی دارایی خۆی سەربەخۆ بێت و لە ئیداریدا سەربەخۆبێت، بەڵام لەژێر یەك هەرێمێكی یەكگرتوو یەك پەرلەمان و یەك سەرۆكی حكومەت دابێت و ستراتیژی نەتەوەیی بۆ پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان هەبێت.”
دلشاد شەعبان کە ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە پەرلەمانی كوردستان گوتی:” كاتێك لامەركەزیەتێكی ئیداری و ماڵی بۆ هەر پارێزگایەك هەبێت. هەرپارێزگایەك سەربەخۆبێت لە دابینكردنی مووچە و داهاتی سنوورەكەی، ئەوكاتە دەردەكەوێت كە ئایا پارتی هۆكاری دواكەوتنی مووچەیە یان لایەنی دیكەش هەن بەرپرسن و دەستی چەوری خۆیان بە پارتی دەسڕن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی