رۆژهه‌لاتێ كوردستانێ دناڤبه‌را ئيران و سعودیه دا
K24 – هه‌ولێر
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناكۆكییه‌كانی نێوانی ریاز و تاران گه‌یاندووه‌ته ئاستی شه‌ڕ كه سه‌باره‌ت به سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق و زۆر بابه‌تی تر له شه‌ڕی راگه‌یاندن و هه‌واڵگری و سیاسی دان.
ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا باس له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه و رۆڵی كورد له‌م میانه‌دا ده‌كات.
بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كورد بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداری دژی حكومه‌تی ئێران، به‌رپرسانی تاران نیگه‌ران كردووه و پێیان وایه سعودیه به‌دوای تێكدادانی سه‌قامگیری ئێرانه.
ریاز ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له به‌رزبوونه‌وه دایه، كه سعودیه و ئێران پشتیگری له لایه‌نه دژ به یه‌كه‌كانی شه‌ڕ له سوریا و یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌كانی دژ به یه‌ك له عێراق و لوبنان ده‌كه‌ن.
ركابه‌را‌یه‌تی شیعه و سوونه به سه‌رۆكایه‌تی ئێران و سعودیه بۆ باڵاده‌ستی له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه كه به‌رپرسانی ئیران نیگه‌رانن له‌وه كه ئه‌و ركابه‌رایه‌تییه سنووره‌كانی ببه‌زێنێت و له‌وه‌ش ده‌ترسن كه سعودیه كه‌ڵك له ناكۆكییه تایفییه‌كان له ئێران وه‌ربگرێت.
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 20 ساڵ، یه‌كه‌مجار له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای پاسداران و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روویدا كه چه‌ندین كوژراو له هه‌ردوو لا لێكه‌وته‌وه.
به فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه، ئێران ده‌ست به تۆپبارانكردنی ئه‌و دیوی سنوور كرد كه شه‌ڕه‌كه بۆ ده‌ره‌وه سنوور ده‌گوازرێته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز، لێدوانیكی موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌یی پێشووی سوپای پاسداران بڵاو كردۆته‌وه كه سعودیه به پێدانی پاره به گرووپه‌كانی نزیك له سنوور تۆمه‌تبار ده‌كات كه به دژی شۆڕش به‌ناو ده‌كات و پێی وایه سعودیه پێیان گوتووه بڕۆن شه‌ڕ بكه‌ن، لێدوانه‌كه له ماڵپه‌ری تابناك وه‌رگرتووه و ئه‌وشی گوتووه كه ئامانجی سعودیه ناسه‌قامگیرگردنی ئیرانه، جار هه‌ر شوێنێك بێت.
له ئێران 8 تا 10 ملیۆن كورد هه‌یه كه زۆربه‌یان له‌بواری ئایینییه‌وه سونه‌ن و ئاژانسی رۆیته‌رز باس له ده‌نگۆی پێدانی پاره به گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات كه به‌رپرسانی ئیران سعودیه به جوڵاندنی كه‌مایه‌تی سونه له ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به به‌لۆچ له باشووری رۆژهه‌ڵانی ئێران و عه‌ره‌ب له باشووری رۆژئاوا ده‌كه‌ن.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وه‌رگرتنی هه‌رجۆره یارمه‌تییه‌ك له سعودیه ره‌ت ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها سعودیه‌ش ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه. ریاز له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئێران به جووڵاندنی كه‌مینه‌ی شیعه له وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه.
ریاز له‌وه ده‌ترسێت رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ زڵهێزه‌كانی جیهان كه له ساڵی رابردوو ئیمزاكرا، ده‌رفه‌تێكی زیاتر بداته ئێران بۆ پێشخستنی به‌رژوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی سزا داراییه‌كانی كه ئابوورییه‌كه‌ی شه‌له‌ل كردبوو.
به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری سعودیه شازاده توركی ئه‌لفه‌یسه‌ل به‌شداری له كۆنفڕاسێكی موجاهدینی خه‌لق له پاریس كردبوو، هه‌رچه‌نده هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌كی فه‌رمی نییه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه سعودیه حه‌ز ده‌كات یارمه‌تی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بدات.
عه‌باس میلانی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێران له زانكۆی ستانفۆرد رایگه‌یاند شه‌ڕێ نوێنه‌رایه‌تی نێوان سعودیه و ئێران كراوه‌تر و زیاتر بووه.
كۆماری ئیسلامی ئیران له سه‌ره‌تای شۆڕشی 1975 ناكۆكی له‌گه‌ل كه‌مینه‌ی كورد هه‌یه، كه چاودێران پێیان وایه ده‌توانێ ببێته هاوپه‌یمانی ركابه‌ره‌كانی ئیران كه هه‌ر ئه‌وكات سوپای پاسداران دژی لایه‌نه‌كانی كوردی ده‌ستی به شه‌ڕ كرد.
كۆماری ئیسلامی ئیران ئێستا به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته سه‌ر لایه‌نێكی تری ناكۆكی له‌گه‌ڵ سعودیه، كه لایه‌نه ئایینه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردۆته ئامانج، له سه‌ره‌تای مانگی ئاب، 20 گه‌نجی كورد به تۆمه‌تی ئیسلامگرایی له سێداره‌دا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی تاران و ناوچه كوردییه‌كانی كه قووڵایی ناكۆكییه‌كه لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك ئایینی.
حیزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌ك له سعودیه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه پێی وایه به ناچاری ده‌ستیان بۆ چه‌ك بردووه كه مافی خه‌باتی سیاسیان لێ زه‌وتكراوه.
كه‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران رایگه‌یاند “ئامانجی سه‌ره‌كیمان شه‌ڕی چه‌كداری نییه”. ئێمه داوای خه‌باتی سیاسی و رێكخراوه‌یی و چالاكیی سڤیل ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حدكا رایگه‌یاندووه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی یان ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی كورد له عێراق، توركیا و سوریا نییه و له سه‌ر خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
