ئیتالیا 6500 كۆچبه‌رل كه‌نارێن لیبیا رزگار دكت
خه‌ندان
پۆلیسی كاناراوه‌كانی ئیتاڵیا رۆژی دوشه‌ممه به پاڵپشتی كه‌شتی هێزی ده‌ریایی ئیتاڵی و ئه‌وروپی توانی نزیكه‌ی 6500 كۆچبه‌ر له كاناراوه‌كانی لیبیا له‌یه‌ك رۆژدا رزگاربكه‌ن، كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج رۆژه‌یه.
ئه‌وه زۆرترین كۆچبه‌ره له‌ماوه‌ی رۆژێكدا رزگاربكرێن، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا.
پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا ئێواره‌ی دوێنی له تویته‌ر رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگیان كردووه له 40 چالاكی رزگاركردنی كۆچبه‌راندا و كه‌شتیه‌كانی توانیویانه 6500 كۆچبه‌ر رزگاربگه‌ن، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌شتیگه‌لی ئیتاڵی و ئه‌ورپی (سوفیا) تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و كه‌شتیه‌كی دیكه‌ی سه‌ر به رێكخراوه مرۆییه‌كان و ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ چاودێری سنور.
رۆژی یه‌كشه‌ممه زیاتر له 1100 كۆچبه‌ر له هه‌مان ناوچه‌دا رزگاركران، به‌پێی ئامارێكی پۆلیسی كاناراوه‌كان كه له رۆما هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رزگاركردن له باكوری ئاوه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی لیبیا.
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنور له‌سه‌ر تویته‌ر رایگه‌یاند، كه‌شتی (كرامه) سه‌ر به رێكخراوه‌كه، به‌شداریان كردووه له‌گه‌ڵ رێكخراوی _برو اكتیفا اوبن ارمز) له رزگاركردنی سه‌دان كۆچبه‌ر كه له‌سه‌ر 15 به‌له‌م دۆزراونه‌ته‌وه، له‌ناویاندا منداڵێكی تێدایه كه ته‌مه‌نی پێنج رۆژه و به هه‌لیكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیتاڵیا.
له نه‌بونی چاودێرییه‌كی كارا له‌سه‌ر سنوره ئاوییه‌كان به‌هۆی ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ساڵی 2011 ه‌وه لیبیای پێدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته شوێنی هه‌زاران كۆچبه‌ر كه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
زۆرجار به‌له‌مه لاستیكییه‌كان كه سه‌دان كۆچبه‌ر ده‌گوازنه‌وه‌و زۆربه‌یان ئه‌فریقین نقوم ده‌بن و ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له خۆرئاوای لیبیا به‌تایبه‌تی بڵاوده‌بنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی