ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی لگەل شانده‌كێ ئەمریکی شەرێ دژى تیرۆر و ئازادکرنا مووسلێ به‌حسكر

نێچیرڤان بارزانی لگەل شانده‌كێ ئەمریکی شەرێ دژى تیرۆر و ئازادکرنا مووسلێ به‌حسكر 

ZNA- هەولێرnechirvan w komi

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سیناتۆری کۆماریی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا “جۆن کۆمی” و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سیناتۆری ئەمەریکی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان و دلێری و چاونەترسیی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی ئەفسانەی تیرۆرستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی ئەمەریکاشی پێشکەش بە خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆیان.

لە ھەمان کاتدا باسی لە پرۆسەی ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ کرد و بە پێویستی زانی کە بۆ ئەم مەبەستە ھەماھەنگییەکی تەواو لە نێوان ھەولێر و بەغدا و ھاوپەیماناندا ھەبێت و نیگەرانییەکانی خەڵکی مووسڵ و لایەنە سونییەکان بڕەوێنرێتەوە بەوەی کە مافی ھەموو لایەک پارێزراو دەبێت. پاڵپشتیی خۆیشی دەربڕی بەوەی پێویستە لە کاتی ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ کە پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆرتری ئاوارە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکاریی زیاتری ھەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی و تێبینییەکانی بەڕێز سیناتۆری کۆماریی ئەمەریکی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ھەوڵی ئەوەی داوە پێشوازی لە لێقەوماوان بکات، بەڵام تواناکانی ھەرێمی کوردستان سنووردارە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەمەریکا، ھەوڵ بدەن ھاوکاریی پێویست پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکەن، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وڵاتانی ھاوپەیمان بەتایبەتی ئەمەریکا پیشان دا کە ھەر لە سەرەتای ھێرش و مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعشەوە، ھاوکاریی سەربازییان پێشکەش بە ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات و لە ڕووی سەربازیشەوە لە داھاتوویەکی نزیکدا دیدار و کۆبوونەوە لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی ھەماھەنگییەکی زیاتر بکرێت، بەڵام پێویستە بەرچاوڕوونییەکی تەواو بۆ ڕەوشی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە و مرۆییی مووسڵ ھەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە پێشمەرگە توانی سەرکەوتنی زۆر گەورە لە دەوروربەری مووسڵ بەدەست بھێنێت و ژمارەیەک بەرە بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە و ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعشدا ماون، بکاتەوە.

تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەمبارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi