ترومبێلێن تازە يێن ئەمریکی بۆ ئاشکهراكرنا تەقهمهنيان ل بەغدا دئێنه بنهجهكرن
رووداو – هەولێر
34 ئۆتۆمبێلی ئاشکراکردنی تەقەمەنی لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا جێگیرکران و کوردێک ئۆتۆمبێڵەکانی لە ئەمریکاوە هێناوە.
محەممەد روبەیعی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو) رایگەیاند، 34 ئۆتۆمبێلی دۆزینەوە و ئاشکراکردنی تەقەمەنی جۆری “ئێکس ئێڵ پی” ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا جێگیرکراون.
روبەیعی، کە هاوکات یەکێک بووە لە ئەندامانی لیژنەی جێگیرکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، راشیگەیاند، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکان ئەگەر گڵۆپی سەوز هەڵکرا، ئەوا ئۆتۆمبێلەکە هیچ کێشیەکی نییە و تێدەپەڕێت، بەڵام ئەگەر گڵۆپی سوور هەڵکرا، ئەوا ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی بۆ دەکرێت، لەماوەی 30 چرکەدا ئۆتۆمبێلەکەدا هەر جۆرە تەقەمەنییەک دەدۆزێتەوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا روونیکردەوە، وەزارەتی ناوخۆ 18 ئۆتۆمبێلی لە دەروازەکانی پارێزگای بەغدا جێگرکردووە بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی تەقەمەنی، بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان.
محەممەد روبەیعی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەڵێندەرەی گرێبەستی کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ دەرچووە، کوردە و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کارەکەی ئەنجامداوە.
روبەیعی هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان بەسەر فیرقە سەربازییەکان دابەشکران، هەر فیرقەیەکیش شەش ئۆتۆمبێلی بەسەردا دابەشکراوە. چوار ئۆتۆمبێلیش بۆ بۆنە تایبەتییەکان، فێستیڤاڵ و چالاکییەکان تەرخانکراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی