وەزارەتا دارایيا عێراقێ دهمێ مهزاختنا دراڤێ گەنمێ جۆتیاران ئاشکهراکر
رووداو- هەولێر
وەزارەتی دارایی عێراق، وادەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ئاشکرا دەكات و بەگوتەی بریكاری وەزارەتەكە هەفتەی داهاتوو خەرجدەكرێت.
فازڵ نەبی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ( تۆڕی میدیای رووداو)ی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەکرێت.
فازڵ نەبی روونیکردەوە، حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە نیوەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵانی 2013، 2014 و 2015 خەرجبکات، نیوەکەی دیکەش، دەمنێتەوە و دواتر بۆیان خەرجدەکرێت.
پێشتریش پەرلەمانی عێراق ماوەی 10 رۆژی لەبەردەم حەیدەر عەبادی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان دانابوو، کە پارەی گەنمی جووتیاران خەرجبکەن، ئەگەر نا بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن لەسەر ئەو پرسە، بەڵام وادەکە تەواو بووە، تاوەکو ئێستاش پەرلەمان هەڵوێستی نوێی وەرنەگرتووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی