ئه‌مریكا هۆشداريێ دده‌ته حه‌شدا شه‌عبی
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و هێزه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان بكات، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی تووشی هێرشی فرۆكه‌كان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بچنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه.
باڵیۆز ستیوارت جۆنز له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، هه‌روه‌ك پێشتریش وتومانه، واشنتۆن هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه ده‌كات.
جۆنز وتیشی، ده‌بێت هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جوڵه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی بێت، وتیشی، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه عێراقییه‌كان ده‌ربچن ره‌نگه به‌هه‌ڵه بكه‌ونه به‌ر هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كان.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا وتیشی، شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین، له پرسی هاوكارییه‌كان پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی عێراقین، ئه‌مه‌ریكا هه‌رده‌م پاڵپشته بۆ عێراق، وتیشی، له‌نێو ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ سوپای عێراق كردومانه، دووباره دروستكردنی پردی په‌ڕینه‌وه‌یه له سه‌ر زێی رۆژئاوای گه‌یاره كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه رزگار بكرێن.
روونی كرده‌وه، تێچووی ئه‌و پرده زۆر به‌رزه، وتیشی، رزگاركردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای گه‌یاره، بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه،هاوكاری لۆجستی بۆ هێزه‌كانی عێراق دابین ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی