دەشتا نەینەوا ئێدى ناڤهگهرته سەر ئیدارا مووسلێ
بەغدا-KDP.info-
نوێنەری شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەوان لە پارێزگای مووسڵ نامێنەوە و دێنەوە سەر هەرێمی کوردستان؛ دەڵێت پەیامی عەبادی لەبارەی ئەگەری پارچە بوونی موسڵ چاوەڕوان کراوە و نابێت ئەو پارێزگایە وەک جاران بمێنێتەوە.
سالم شەبەک، نوێنەری شەبەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئێمە وەک دەشتی نەینەوا بەشێکین لە هەرێمی کوردستا؛ با کەس مزایەدەمان پێوە نەکات. ئێمە نوێنەری خەڵکی خۆمانین لە بەغدا، لە کاتێکدا نوێنەری مەسیحی و شەبەک لە پەرلەمانی عێراقین ئێمە پشتیوانی پێشمەرگە دەکەین.”
گوتی: “ئێمە وەک دەشتی نەینەوا و شنگال ئیتر ناگەڕێینەوە سەر مووسڵ ئەو دەمە ڕۆیی مووسڵ وەک جارانی لێ ببێتەوە، چونکە ئەمە بڕیاری خەڵکی دەشتی نەینەوایە و بڕیارمان داوە نەگەڕێینەوە ناو مووسڵ. ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەڵمەتێکمان کردووە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ جیاکردنەوەمان لە مووسڵ، ئێستا کارتی هەڵبژاردممان ئامادە کردووە بۆ ڕاپرسی لەناو شەبەک و، پێکهاتەکانی دیکە کە سەدا90 لە هەرێمی کوردستاندانە، دەمانەوێت لە ڕێگای ئەو ڕیفراندۆمەوە بە تەواوەتی لە بەغدا خۆمان ڕابماڵین و، بگەڕێینەوە بۆ باوەشی کوردستان”.
گوتیشی: “عەبادی بۆ خۆی عەبادییە؛ بڕیارەکانی پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە؛ پەیوەندی بە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەوە هەیە قسەی عەبادی ناخوات ئێمەین لە پەرلەمانی عێراق بڕیار دەدەین”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “پێمان خۆش نییە پێشمەرگە بچێتە ناو مووسڵ، بەڵام دەمانەوێت پێشمەرگە پارێزگاری لەو ناوچانە بکات و، دوای ڕزگارکردنی ناوچەیەک پێشمەرگە سەنگەری قایم دەکات و ڕێگا نادات هیچ کەسێک نزیکی بکەوێتەوە لەو بڕیارەش پاشگەز نابینەوە؛ ئەوەشی پێی خۆش نییە ناتوانێت بەرەنگاری خەڵک ببێتەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی