ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ بلندێ رێكخراوان:پشته‌ڤانيا هەولێن بارزانی دكەین

ئەنجوومەنێ بلندێ رێكخراوان:پشته‌ڤانيا هەولێن بارزانی دكەین

هەولێر-KDP.info-ImageThumb (1)

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان دەڵێ: “داوا لە لایە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین، لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان دەستبەرداری بەرژەوەندییە حزبییەكان ببن و، ئەم رەوشە چەقبەستووە كۆتایی پێ بهێنن”.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، (عەدنان ئەنوەر بەگ)، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای رێخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كوردستان، رایگەیاند: “ڕۆژانێك تەنیا چیاكان پشتیوانمان بوون، بەڵام ئێستا ڕەوشەكە گۆڕاوە و زۆر لە وڵاتان تەنانەت زلهێزەكانیش پاڵپشتمانن، هەروەها پێشمەرگەیش بووەتە سیمبولی ئازادی كە شەڕ لە پێناوی هەموو جیهاندا دەكات”.

(ئەنوەر بەگ)، گوتیشی: “تا خۆمان شەڕ بۆ مافەكانمان نەكەین، هیچ كەس ئامادە نییە شەڕمان بۆ بكات، بۆیە داوا لە هەموو لایەك و حزب و كۆمەڵگای مەدەنی و خەڵكی كوردستان دەكەین دەست لەناو دەست بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و بەدەستهێنانی ئامانجە رەواكانی گەلی كوردستان، ئەویش ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانە”.

ئەوەیشی خستە روو: “پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی ناوماڵی كوردستان، سەركەوتنی پرۆسەكە و پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانمانە، بەداخەوە ئێستا تاكی كوردستان نیگەرانە لەو رەوشەی ئێستای كوردستان، كە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەگوزەرێت، خەڵك بێتاقەتە و خەریكە بێهیوا دەبێت، هه‌ربۆیه‌ ئێمەش لە ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە كوردستان داوا لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكەین لە پێناوی بەرژەوەندیی باڵای كوردستان دەستبەرداری بەرژەوەندییە حزبییەكانیان ببن و ئەم رەوشە چەقبەستووە كۆتای پێ بهێنن و بەهەموو لایەكمان هەوڵ بدەین بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم و و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە پێچەوانەوە هەر حزب و لایەنێك دژی ئەوە مامەڵە بكات، دەكەوێتە بەر نەفرەتی گەل و مێژوو رەحم بە كەس ناكات”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوەكان ده‌شڵیت، ئەم دەستپێشخەرییەی ئێستای (سەرۆك بارزانی) بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد بەرز دەنرخێنن و، داواكارین هەموو لایەنەكان هاوكار بن بۆ گەڕانەوەی تەبایی و برایەتی و بڕیاردان بەیەكەوە لەسەر ئاییندەی كوردستان، چونكە ئەركی هەموومانە، داوایشی لە (سەرۆك بارزانی) كرد هەرچی زووە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راسپێرێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ ڕیفراندۆم لەسەر چارەنووسی گەلی كوردستان و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی و بەدیهاتنی خەونی لە مێژینەیی نەتەوەكەمان كە دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi