پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ ل خورماتوو تێك‌شكاند
باسنيۆز:
كاتژمێر 10.45 شه‌وی ڕابردوو تیرۆرسته‌كانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له خۆرئاواری شارۆچكه‌ی خورماتوو ودوای شه‌ڕێكی یه‌ك كاتژمێر‌و نیوی هێرشه‌كه ی داعش تێكشكێنرا وبه‌ره‌و ئه‌و جێگایه هه‌ڵهاتن كه لێیه‌وه هاتبوون.
دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌یارمه‌تی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه.
حه‌سه‌ن بارام، جێگری بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند :” چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش له ناوچه‌ی زه‌رگه‌و بیر ئه‌حمه‌د كه ده‌كه‌ونه خۆرئاوای شارۆچكه‌ی خورماتوو په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له سێ قۆڵه‌وه دا ودوای شه‌ڕێكی سه‌ختی یه‌ك كاتژمێری ونیوی هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراو به‌ره‌كانی شه‌ڕیان به‌جێهێشت هه‌ڵهاتن.
به‌پێی زانیاریه‌كان “له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به‌پله‌ی نه‌قیب به‌ناوی یوسف مینه وه‌تمان دانیشتوی قه‌ڵادزێ شه‌هیدبوه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون، به‌ڵام زیانه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه”.
حه‌سه‌ن بارام، گوتیشی :” به ته‌واوه‌تی زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه به‌ڵام كوژراو برینداریان هه‌یه “.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی