ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی: بێ ئەدەبی بەرامبەر هۆشیار زێباری قه‌بوول ناکەین

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی: بێ ئەدەبی بەرامبەر هۆشیار زێباری قه‌بوول ناکەین

رووداو237730Image1

پەرلەمانی عێراق 25-8-2016 -ی دیاریکردووە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت:” بێ ئەدەبی لە هیچ کەسێک بەرامبەر وەزیرە کوردەکان قبوڵ ناکەین”.

پەرلەمانی عێراق هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بانگهێشت دەکات بۆ لێپرسینەوە بەرامبەر کەموکوڕییەکان و روونکردنەوە لە سەر سیاسەتی دارایی عێراق.

خەسرۆ گۆران، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:” تاوەکو ئێستا روون نییە چ رۆژێک بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکرێت، بەلای ئێمەوە پرسیار ئاراستەکردن و روونکردنەوەدان و لێپرسینەوە بە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر وەزیرە کوردەکان ئاساییە، بەڵام بێ رێزی و بێ ئەدەبی بەرامبەر هیچ وەزیرێکی کورد قبوڵ ناکەین”.

خەسرۆ گۆران کە هاوکات ئەندامی سەکردایەتی پارتییە لە بارەی بانگهێشتکردنی وەزیرەکەی پارتی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە دەڵێت: “لێپرسینەوە و بانگهێشتکردن بابەتێکی دەستوورییە بەڵام دووبارەکردنەوەی سیناریۆی هاوشێوەی وەزیری بەرگری لە کەس قبوڵ ناکەین، رێگا نادەین کەس سوکایەتی و بێ رێزی بەرامبەر وەزیرە کوردەکان بکات”.

لە لایەن خۆییەوە هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان پشتگیری بزووتنەوەکەی بۆ ئەو زنجیرە لێپرسینەوانە راگەیاند و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: “هەندێک دەیانەوێت ئەم باسە وەک پرسێکی نەتەوەیی و کوردایەتی بخەنەڕوو؛ ئێمە پێمانوایە ئەوە هەڵەیە و هەر وەزیرێک لە هەر حزبێک بێت دەبێت ئیستجواب وەک کارێکی ئاسایی وەربگرێت و ئامادە بێت بێ سێ و دوو بێتە بەردەم پەرلەمان”.

هۆشیار عەبدوڵڵا گوتی:” ئەوەی هەڵوێستی وەزیر یەکلا دەکاتەوە دەستپاکی و یاسایی بوونی کارەکانیەتی و یەکێک لە خۆی دڵنیا بێت ئەسڵەن ئیستجواب دەبێتە دەرفەت بۆ خستنەڕووی کارەکانی نەک کەوتن و ئیقالەکردنی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi