ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەنگ بۆ پرۆژێ قەرزێ ژاپۆنی هاته‌ دان.. 17%به‌هرا هەرێما كوردستانێ يه‌

دەنگ بۆ پرۆژێ قەرزێ ژاپۆنی هاته‌ دان.. 17%به‌هرا هەرێما كوردستانێ يه‌

بەغدا-KDP.info-ImageThumb

ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر پڕۆژەی قەرزی ژاپۆنی درا و، لەگەڵ دەرچوونی و پەسەندكردنی لە پەرلەمان دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: “لە كۆتاكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ئەنجاممان دا، بە كۆی دەنگی ئەندامان دەنگمان بە پڕۆژەی قەرزی ژاپۆنی دا تا ڕەوانە بكرێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕەكەی دوو ملیار دۆلارە لە نێوان عێراق و وڵاتی ژاپۆن لەرێگای وەزیری داراییەوە ئیمزا كراوە.”

(سلێڤانەیی) گوتیشی: “ئەو قەرزە دابەش كراوە بەسەر پارێزگاكانی عێراقدا و تێیدا 17لەسەدی بەشی هەرێمی كوردستانی لێ دەدرێت كە چوار پڕۆژەی تێدایە.”

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ ده‌شڵێت، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەكە و دەنگدان لەسەری لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەكە دەكەوێتە واری جێبەجێكردن بە سەرپەرشتیی كۆمپانیایەكی ژاپۆنی، بۆیە پێدەچێت لە ماوەی دوو بۆ سێ حەفتەی تر بكەوێتە دەنگدان و پەسەند بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi