ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ نوونەران، داوى بریارێ ده‌ربارەی وەزیرێ بەره‌ڤانيێ دده‌ت

ئەنجوومەنێ نوونەران، داوى بریارێ ده‌ربارەی وەزیرێ بەره‌ڤانيێ دده‌ت

بەغدا–KDP.info–ImageThumb

ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بڕیارە رۆژی دووشەممە لەبارەی وەڵامەكانی وەزیری بەرگریی عێراقەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوابڕیاری خۆی بدات كە ئایا لابدرێت یاخود نا.

(د. بێریوان خەیلانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بڕیار وایە ئەنجوومەنی نوێنەران دوابڕیاری خۆی بدات و دەنگدان بكرێت لەبارەی وەڵامەكانی وەزیری بەرگریی عێراقەوە كە ئایا وەڵامەكانی لە جێگای خۆی بوون یاخود باش نەبوون و تا چەند پەڕلەمانتاران باوەڕیان بە وەڵامەكانی وەزیری بەرگری كردووە، چو‌نكە هەندێك بڕوایان بە وەڵامەكان كردووە و هەندێكیش نا، بۆیە بڕیار دەدرێت كە ئایا وەزیری بەرگری لابدرێت یاخود نا.”

(خەیلانی) گوتیشی: “لە دانیشتنی دوێنێدا بڕیار بوو وەزیری بەرگری بۆ تەواوكردنی لێپێچنەوە ئامادە بێت، بەڵام ئامادە نەبوو، بۆیەیش نابێت بابەتی دادگا گرێ بدرێت بە پەرلەمانەوە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi