ئه‌مریكا 400 سه‌ربازێن دی ره‌وانه‌ی عێراقێ دكت
باسنيۆز:
تۆڕی هه‌واڵیی “ئای بی سی”ـی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ شه‌مه ڕای گه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 400 سه‌ربازی دیكەی له كۆی 530 سه‌رباز كه بڕیاره بینیرێت بۆ پرۆسه تایبه‌ته‌كان، ڕه‌وانی عێراقی كرد.
تۆڕه هه‌واڵییه‌كه له سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازییه‌وه له بنكه‌ی ” فۆرت كامبل” له ویلایه‌تی كه‌نتاكی، بڵاوی كرده‌وه :” سه‌ربازه‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دژ به داعش جێ به‌جێی ده‌كات، بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت”.
به‌پێی ئامار و داتاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌میكییه‌كان له عێراق گه‌شتووه‌ته نزیكه‌ی 4 هه‌زار سه‌رباز، به‌ڵام رۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست، له ڕاپۆرتێكیدا ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ژماره‌كه له 5 هه‌زار سه‌رباز، زیاتره.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، پشتیوانی و ڕاوێژ پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كداره سونه‌كان ده‌كات كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی