په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كا 30 كه‌سی بۆ ڤه‌كۆلينێ ژ راستیان پێك دئينت
دواڕۆژ
وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی مواتن رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به ڕاستیه‌كان كه به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دروستكراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری به‌رگری 30 ئه‌ندامه.
حه‌بیب ته‌ره‌فی، وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی مواتن له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به دواڕۆژی راگه‌یاند، دوای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خالد عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری ئاڕاسته‌ی هه‌ندێ كه‌سایه‌تی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد به‌تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ندێك خه‌ڵكی پسپۆڕی ئه‌و بواره.
وتیشی، ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه گه‌یشتوه‌ته 30 كه‌س. ئه‌وه‌شی وت، لیژنه‌كه به‌زووترین كات ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتن و گوێگرتن له دانپێدانانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كه ناویان هێنراوه له تۆمه‌ته‌كانی عوبه‌یدی دا بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی راستیه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان كه ڕاستی و دروستی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌رده‌خه‌ن.
وته‌بێژی كوتله‌ی مواتن روونیشكرده‌وه، ئه‌م لیژنه‌یه به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌پێشه و په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی ترسناكدایه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی باشی ده‌ستنه‌كه‌وت له دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كاندا.
ئاماژه‌شیدا، پێویسته ئازایانه به‌شوێن راستیه‌كاندا بگه‌ڕێن و بیدۆزنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی