سەرۆك وەزیرێن توركیا: سه‌رده‌مه‌كێ نوو بۆ برایه‌تيا كورد و تورك دێ ده‌ست پێ كت
رووداو – ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه په‌ندێكی زۆر گرنگ بوو بۆ خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی توركیا و سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ برایه‌تی كورد و تورك و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه.
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی ئاكپارتی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، كوده‌تاچییه‌كان سه‌ربازی سوپا نین و هاوڵاتی توركیا نین. گوتیشی “په‌ندێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی توركیا و له‌مه‌ودوا سه‌رده‌مێكی نوێی برایه‌تی كورد، تورك، سوننه و عه‌له‌وییه‌كان ده‌كاته‌وه”.
یڵدرم بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په‌ی كرد بۆ به‌شداربوونیان له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری داهاتووی خه‌ڵكی توركیا له شاری ئیسته‌نبوڵ و جه‌ختیكرده‌وه “به به‌شداربوونیان پشت و په‌نایه‌كی به‌هێزترمان ده‌بێت”، بەبێ ئەوەی بانگهێشتی هەدەپە بكات.
سەرۆكوەزیرانی توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پێكهاته‌ی سوپا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزتركردنییه‌تی نه‌ك بۆ لاوازكردنی.
بینالی یڵدرم گوتیشی “ئه‌و خوێندنگه سه‌ربازییانه داده‌خه‌ین كه هزر و بیری كوده‌تاچییه‌تی له‌ناو مێشكی گه‌نجان ده‌چه‌سپێنن، كه دواتر له ئه‌كادیمیا سه‌ربازییه‌كاندا ده‌بنه ئه‌فسه‌ر و به‌چاوێكی جیاوازه‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی له توركیا ده‌كه‌ن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی