جۆن كیری: دڤێت رووسیا ئۆپه‌راسیۆنێن سه‌ربازى ل ناڤ سووریا راگرت
كوردستان تيڤى
جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه هۆشداری دایه رووسیا كه نابێت چیدی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له نێو سووریا ئه‌نجام بدات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا فشار بخاته سه‌ر رژێمی سووریا ئه‌وانیش ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
كیری له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشنتن، رایگه‌یاند كه زۆر گرنگه رووسیا دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ هێرشێكی سه‌ربازی ئه‌نجامنه‌ده‌ن و رێگرییش له سوپای سووریا بكه‌ن ئه‌وانیش هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له حه‌له‌ب ئه‌نجام نه‌ده‌ن، تاوه‌كو كۆمه‌كی مرۆیی ده‌گاته خه‌ڵكانی ئاواره و لێقه‌وماوه‌كه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
هه‌روها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه چه‌ند رۆژی داهاتوو، قۆناخێكی گرنگ ده‌بێت بۆ رووسیا به‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ده‌توانێ به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات بۆ راگرتنی هه‌موو هێرشێكی سه‌ربازی له سووریا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی